دوایین نوێکردنەوە: ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
کورتەیەک
کوردساین هیچ وێنە یان ڤیدیۆیەک تۆمار ناکات و نایناردات. ناسینەوەی ئاماژەکان تەواو لەسەر مۆبایلەکەت دەکرێت.
چی دەنێردرێت؟
- کاتێک خۆت ئاماژەیەکی نوێ زیاد دەکەیت: تەنها ژمارەی خاڵەکانی دەست (٢١ خاڵ بۆ هەر دەستێک)، ناوی ئاماژەکە و واتاکەی.
- دەنگدانەکانت (ڕاست/هەڵە) و ڕاپۆرتەکانت.
- ناسنامەیەکی هەڕەمەکیی ئامێر کە بە ناوی تۆ یان ژمارەی مۆبایلەکەت نەبەستراوەتەوە.
- بۆ دەنگی کوردی: ئەو دەقەی دەتەوێت بخوێنرێتەوە بۆ سێرڤەری ئێمە دەنێردرێت و هەڵناگیرێت جگە لە کاشی دەنگ.
چی نانێردرێت؟
وێنە، ڤیدیۆ، دەنگ، شوێن، پەیوەندییەکان، یان هیچ زانیارییەکی کەسی. هیچ ڕیکلام و شوێنکەوتنێک (tracking) نییە.
سڕینەوە و پەیوەندی
دەتوانیت ئاماژەکانی خۆت لە ناو ئەپەکەدا بسڕیتەوە. بۆ هەر پرسیارێک: info@lara-it.com
Privacy in English
KurdSign never records or uploads images or video — sign recognition runs entirely on your phone. When you choose to add a new sign, only the hand-landmark numbers (21 points per hand), the sign's name and meaning are uploaded, linked to a random device ID, not to your identity. Votes and reports you make are stored. Text sent for Kurdish voice is used only to generate audio (cached). No ads, no trackers, no location, contacts or personal data. Contact: info@lara-it.com.
← KurdSign · Lara-IT